داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

"ده‌زگای مینی هه‌رێم جێگه‌ی متمانه‌ی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌"

وه‌فدێكی‌ ئاژانسی یوئێن، بۆ كاروباری مین له‌ عێراق و ده‌زگای گشتیی كاروباری مینی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كۆبوونه‌وه‌.

سه‌ردانی‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ یوئێن بۆ هه‌مه‌هانگیی‌ زیاتر بوو و، لای‌ خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین، كورته‌یه‌ك له‌ كار و چالاكی و پێداویستییه‌كانی ده‌زگاكه‌ی بۆ وه‌فدی میوان روونكرده‌وه‌ و، رایگه‌یاند "قه‌یرانی دارایی و بۆمبڕێژكردنی ناوچه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، كاره‌كانی ئه‌وانی‌ قورستر كردووه‌". هه‌ر بۆیه‌ داوای‌ هاوكاریی‌ زیاتری‌ له‌ یوئێن كرد. 

به‌رپرسی ئاژانسی یوئێن بۆ كاروباری مین له‌ عێراقیش رایگه‌یاند "ده‌زگای مین له‌ هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی متمانه‌ی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌، بۆیه‌ ده‌یانه‌ویت په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌ نێونیاندا هه‌بێـت". وتیشی‌ "پاككردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێم له‌ پاشماوه‌كانی‌ شه‌ڕ له‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانیان ده‌بێت".


613 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2017

بابەتی زیاتر