داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کۆچی دوایی دەکات

 چوار شەممە ٢٥ ی کانوونی دووەم ی ٢٠١٧، حاجی عەبدوڵا پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .

عەبدوڵا حەشمان شەریف ناسراو بە (مام حاجی عەبدوڵا)، لە ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی (گردخەبەر)ی سەربە ناحیەی سەنگاو لەدایکبووە .

مام حاجی عەبدوڵا لەگەڵ سەرھەڵدانی شۆڕشدا بۆتە پێشمەرگە و لە ساڵی ١٩٨١ لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا وەک پێشمەرگە چەک دەکاتە شانی دژ بە ڕژێمی بەعس.

ھەشت کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی لە شاڵاوەکانی بەناو ئەنفالدا بێ سەروشوێن دەکرێن و تەنھا یەک کوڕی بەناوی (عەزیز) بە زیندوویی بۆ دەمێنێتەوە .

ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی دەکات بە بزوتنەوەی ئیسلامییەوە و لە ڕیزەکانی ئەو ھێزە ئیسلامییەدا درێژە بە کار و خەبات و جیھاد دەدات و، لەگەڵ ڕاگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانیشدا لە ساڵی ٢٠٠١، مام حاجی عەبدوڵا وەک پێشمەرگەیەک بەردەوام دەبێت .

حاجی عەبدوڵا تا داگیرکردنی مزگەوتی جیھاد لە گەڕەکی ھەوارەبەرزەی شاری سلێمانی لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە، وەک مجێور و خزمەتکاری ماڵی خوا بەردەوام بووە .

دوای ماوەیەک لە نەخۆشی، سەرەنجام ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٥ ی کانوونی دووەم ی ٢٠١٧ و لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .

مام حاجی عەبدوڵا لەگەڵ ئەوەی کەسێکی بە تەمەن بوو، بەڵام ھەمیشە پیاوێکی قسە خۆش و دەم بە پێکەنین و خواناس و دیندار بووە و خۆشەویستی ناو پێشمەرگە و ئەندامان و سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بوو .


2783 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2017

بابەتی زیاتر