سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆده‌بێته‌وه.
به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له ساڵی نوێ‌دا ئه‌نجام ده‌دا.
بڕیاره له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێ و شرۆڤه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ و هه‌نووكه‌یی سیاسی نێوخۆیی و ناوچه‌یی بكرێت.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بارودۆخی سیاسی‌و كۆمهلاَیهتی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته به‌ر باس، به‌وپێیه‌ی دۆخی هه‌رێم له هه‌ردوو ڕووه‌كه‌وه ئاڵۆزكاوه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی زۆری خه‌ڵك‌و شه‌قامی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له ئێستاشدا كۆبوونه‌وه‌كه به‌ده‌وامه
529 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2017