داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هه‌رێمی كوردستان .. 3 هەزارو 160 رێكخراوی ناحكوومی تۆمار كراوە


سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 3 هەزارو 160رێكخراو لە فەرمانگەكەیان تۆماركراوە و چالاكی ئەو رێكخراوانەش بەپێی ژمارەكەیان نییە، ئاماژە بەوەش دەكات دەستیان بە پۆلێن كردنی رێكخراوەكان كردووە.
 "بوودجەی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكان كە پێشتر 15 ملیار دینار بووە بۆ كار و چالاكی رێكخراوەكان بەهۆی قەیرانی داراییەوە 3 ساڵە بڕاوە".


 ئەكرەم جەمۆ، سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكان، لەگەڵ رێكخراوە ناحكوومییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆبوویەوە، ئامانجی كۆبوونەوەكەش بۆ تیشكخستنە سەر ئەو رێوشوێنە كارگێڕی و یاساییانەیە كە فەرمانگەكە لە رێكخراوەكان داوای كردووە.

دوای كۆبوونەوەكەش كە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكان لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگه‌یاند: "ئەو كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ داخوازی هەندێك فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكانی سلێمانییە، زیاتر بۆ روونكردنەوەیە لەسەر راپۆرتی دارایی و ئابووری و دەبێت فەرمانگە ئەو راپۆرتە وەربگرێت". 

ناوبراو ئاماژەی كرد بەوەی بوودجەی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكان كە پێشتر 15 ملیار دینار بووە بۆ كار و چالاكی رێكخراوەكان بەهۆی قەیرانی داراییەوە 3 ساڵە بڕاوە و چەندین جار داوایان كردووەتەوە بۆیان جێبەجێ‌ نەكراوە. 

سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكان ئەوەشی وت: "لەسەرتاسەری هەرێم 3 هەزار و 160 رێكخراو لەلای ئێمە تۆماركراون، چالاكی ئەو رێكخراوانە بەپێی ژمارەكەیان نییە و دەستمان كردووە بە پۆلێنكردنی رێكخراوەكان و پێویستە چالاكییەكانیان زیاد بكەنەوە". 


لەلای خۆیانەوە رێكخراوەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، یاداشتێكیان ئاراستەی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكان كرد و چەند داواكارییەكیان كردووەو داوایان كردووە هاوسەنگی هەبێت لە بڕ و جۆری بەخشینەكان لە نێوان رێكخراوە ناحكوومییەكان. 


608 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2017

بابەتی زیاتر