داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

بەردەڕەش .. گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا


ئەمڕۆ ژمارەیەک رۆژنامەنووس و چالاکوانی‌ بواری‌ مافی‌ مرۆڤ لە سنووری‌ شارۆچکەی‌ بەردەڕەش، ئاکرێ و شێخان گردبوونەوە و لە بەیاننامەیەکی‌ هاوبەشدا داوایان لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان کرد، کە رێگای‌ نێوان بەردەڕەش-کەڵەک نۆژەن بکەنەوەو بەڕێگەیەکی‌ مەترسیدار لەسەر ژیانی‌ هاووڵاتییان وەسفیان کرد.

لە گردبوونەوەکەدا، بەیاننامەیەک خوێندرایه‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووە "رێگای‌ بەردەڕەش- کەڵەک بەهۆی‌ خراپی‌ و تاک سایدی‌ رێگاکە و هاتوچۆکردنی بارهەڵگرێکی‌ زۆر لەسەر ئەم رێگایە، ئێستا بەیەکێک لە مەترسیدارترین رێگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان هەژمار دەکرێت، زۆرترین رووداوەکانی‌ هاتوچۆ لەم سنوورە روویانداوە لەبەر بەرزی‌ رێژەی‌ قوربانیانی‌ رووداوەکانی‌ هاتوچۆ ئەو رێگایە بەڕێگەی‌ مەرگ ناسراوە".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌ كه‌"ئەمە جاری‌ یەکەم و دووەم نییە رووداوی‌ هاتوچۆ لەم ناوچەیە روودەدەن. رۆڵەکانی‌ ئەم نیشتمانە بوونەتە قوربانی‌، یەکێک لە رووداوە دڵتەزێنەکانی‌ ئەم رێگایە گیانلەدەستدانی‌ حەوت ئەندامی‌ خێزانێک بوو کە بەهۆیەوە تەواوی‌ خێزانەکە گیانیان لەدەست دا و، دەرگای‌ ماڵەکەیان داخرا ئەمە وایکرد فشار بخەینە سەر لایەنی‌ پەیوەندیدار بۆ ئەوەی‌ رووداوی‌ لەم چەشنە دووبارە نەبێتەوە".


شارۆچکەی‌ بەردەڕەش سێ شارەدێ لە خۆ دەگرێت ئەوانیش بریتین لە شارەدێی‌ کەڵەک، دارەتوو و رۆڤیا. رێگای‌ سەرەکی‌ هاتوچۆ لە سنووری‌ شارەدێی‌ کەڵەک تا دەگاتە شارەدێی‌ رۆڤیا کە رێگای‌ پێکبەستنەوەی‌ هەولێر و دهۆکە. بەهۆی‌ زۆری‌ باهەڵگرەوە تێکچوونە و بەکەڵکی‌ هاتوچۆکردن نایەت.


به‌پێی ئاماره‌كان رووداوەکانی‌ هاتوچۆ لە سنووری‌ شارۆچکەی‌ بەردەڕەش ساڵ لە دوای‌ ساڵ لە زیادبووندان، ساڵی‌ ٢٠١٥دا لە ٨٤ رووداوی‌ هاتوچۆدا، ١٢٢ کەس بریندار بوون و ١٦ کەس گیانیان لە دەستداوە. لە ساڵی‌ رابردووشدا، ١٠٢ رووداوی‌ هاتوچۆ روویانداوە کە بەهۆیەوە ١٨٦ کەس بریندار بوون و ٤٥ کەسیش گیانیان لە دەست دا، لەمساڵیش تەنها لە ماوەی‌ ٢٠ رۆژدا، ٣ رووداوی‌ هاتوچۆ روویانداوە ٣ کەس بریندار بوون و ٧ کەسیش گیانیان لە دەست دا.

892 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2017

بابەتی زیاتر