داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یه‌كێتیی زانایان داوای ڕاگرتنی فیلمێكی سینه‌مایی ده‌كات


یه‌كێتیی زانایان داوای ڕاگرتنی په‌خشی‌ فیلمی (محمد رسول الله) ده‌كات، كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ سینه‌مایه‌كی‌ شاری‌ هه‌ولێر په‌خش ده‌كرێت.

یه‌كێتیی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت "فیلمی (محمد رسول الله) كه‌ له‌ ئێران به‌رهه‌مهێنراوه‌، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رای زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان له‌ (سینه‌ما ڕۆیال)ی‌ شاری‌ هه‌ولێر په‌خش ده‌كرێت".

یه‌كێتیی‌ زانایان ده‌شڵێت "دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان ده‌رباره‌ی فیلمه‌كه‌ ئه‌نجام داوه‌، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا نادروستیی فیلمه‌كه‌یان راگه‌یاندووه‌ و نووسراوێكی فه‌رمیشیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كردووه‌ بۆ راگرتنی په‌خشی‌ فیلمه‌كه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "ده‌رهێنان و په‌خشكردنی ئه‌م جۆره‌ كاره‌ هونه‌رییانه‌ به‌ بێشه‌رعی و ناڕه‌وا داده‌نێت و، پێویسته‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كان دوور بن له‌ نمایشكردنی رۆڵی پێغه‌مبه‌ران، بۆیه‌ فیلمی (محمد رسول الله) پێویسته‌ ڕابگیرێت، چونكه‌ پێچه‌وانه‌ی ڕای شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌ و بێرێزییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (د.خ)".







1181 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2017

بابەتی زیاتر