دوای 65 ڕۆژ له‌تیرۆركردنی د.هوشیار ئیسماعیل، كه‌سوكاره‌كه‌ی بێئومێدی خۆیان له‌ئاشكراكردنی ده‌ستی پشت ڕووداوه‌كه ئاشكراده‌كه‌ن و هۆشداری ئهوهشدهدهن "ده‌بێت بكوژه‌كان سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ربچێت و له‌سه‌ریان جێبه‌جێ بكرێت".
دیار گۆران برای د.هوشیار ئیسماعیل ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت "ته‌واو بێئومیدی ڕویتێكردوین و گه‌یشتوینه‌ته قه‌ناعه‌تێكی ته‌واو ئیدی ده‌زگای دژه‌تیرۆری هه‌رێم به‌ڵێنی دووه‌میان ناهێننه‌دی, كه‌خۆی له‌ئاشكراكردنی هۆكاری راسته‌قینه‌و ده‌ستی پشته‌وه‌ی كرده‌وه تیرۆرستیهكهیه ده‌بینێته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی لایخۆیانه".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "فشارێكی ئه‌ونده مه‌زنی عه‌شائیری و ده‌رونیمان له‌سه‌ره خه‌ریكه جڵه‌وی خۆمان له‌ده‌ست بده‌ین و به‌به‌رده‌وامی خوێنمان لێده‌چۆرێت".
براكه‌ی دكتۆر هوشیار ئیسماعیل ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌وان له‌سۆنگه‌ی بێئومیدبوونیان لهپێشوهنهچونی لیكۆڵینه‌وه‌كان له‌مه‌ودوا داواكاریان ته‌نها ئه‌وه ده‌بێت هه‌ردو بكوژه‌كه بێجیاوازی سزای له‌سێداره‌دانیان نه‌ك ته‌نها بۆ ده‌ربچێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ریشیان جێبه‌جێبكرێت، ده‌شڵێت "هه‌مو هه‌وڵێكی عه‌شائیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی ده‌گرینه به‌ر، بۆ جیبه‌جیكردنی ئه‌م داوایه‌مان، ئاشكراكردنی ده‌سته‌كه‌ش بۆ حزب جێده‌هێڵین".
3287 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2017