داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

زیندانییه‌ك له‌ چاكسازیی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا


زیندانییه‌ك له‌ چاكسازیی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گرتووخانه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و زیندانییه‌ خۆی‌ خنكاندووه‌.
 به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ، له‌ چاكسازیی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ زیندانییه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ كراوه‌.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ شێركۆ عارف، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاكسازیی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌، رایگه‌یاند:"ئه‌و زیندانییه‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ هه‌بووه‌ و نزیكه‌ی‌ ساڵێكه‌ به‌ند كراوه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاكسازیی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ وتیشی‌ "به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و زیندانییه‌ خۆی‌ خنكاندووه‌".
به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ چاكسازیی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌، هه‌زار و 128 تاوانبار له‌ زیندانه‌كه‌دا هه‌ن كه‌ 112 كه‌سیان سزای‌ له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه‌.


775 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2017

بابەتی زیاتر