داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌كته‌رێكی‌ ئێرانی‌ دژی‌ بڕیارێكی‌ تره‌مپ بایكۆتی‌ فێستیڤاڵی‌ ئۆسكار ده‌كات


له‌ به‌رانبه‌ر بڕیاری‌ ڕاگرتنی‌ پێدانی‌ فیزای‌ ئه‌مریكا به‌ هاووڵاتییانی‌ ئێرانی‌ و شه‌ش وڵاتی‌ دیكه‌، یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌ ئێرانییه‌ بانگهێشتكراوه‌كان بۆ ئۆسكار، بایكۆتی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كات.

پاش ئه‌وه‌ی‌ فیلمی‌ فرۆشیار (فروشنده‌)ی‌ ده‌رهێنه‌ری‌ ناوداری‌ ئێرانی‌ (ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی‌) وه‌كو یه‌كێك له‌و پێنج فیلمه‌ دیاری‌ كرا كه‌ بڕیاره‌ ڕكابه‌ریی‌ خه‌ڵاتی‌ ئۆسكار بۆ باشترین فیلمی‌ بیانی‌ بكه‌ن، ته‌رانه‌ عه‌لیدوستی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ شه‌هاب حسێنی‌ ڕۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ فیلمه‌كه‌دا ده‌گێڕێت، ڕایگه‌یاند بایكۆتی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كات.
ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ ناوداره‌ ئێرانییه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردووشدا ڕۆڵی‌ (شه‌هره‌زاد)ی‌ له‌ زنجیره‌ی‌ (شه‌هره‌زاد)دا گێڕا و له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش بینه‌رێكی‌ زۆری‌ هه‌بوو، له‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ ئینستاگرام نووسیویه‌تی‌ "بڕیاری‌ ڕاگرتنی‌ پێدانی‌ فیزا به‌ هاووڵاتییانی‌ ئێرانی‌ و شه‌ش وڵاتی‌ دیكه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ئه‌گه‌ر كاتییش بێت، جێگای‌ قبووڵكردن نییه‌".

ته‌رانه‌ عه‌لیدوستی‌ رایگه‌یاندووه‌ "ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ بواری‌ فه‌رهه‌نگییش نه‌گرێته‌وه‌، ئاماده‌ نیم بۆ به‌شداریكردن له‌ فێستیڤاڵی‌ ئۆسكار سه‌فه‌ر بۆ ئه‌مریكا بكه‌م".
 ته‌رانه‌ عه‌لیدوستی‌، ئه‌كته‌رێكی‌ دیاری‌ ئێرانییه‌ و له‌ چه‌ندین فیلم و زنجیره‌ی‌ دیاردا ڕۆڵی‌ سه‌ره‌كیی‌ گێڕاوه‌. چه‌ندین خه‌ڵاتی‌ له‌ فێستیڤاڵه‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كییه‌كاندا وه‌رگرتووه‌ و هه‌میشه‌ جێگای‌ بایه‌خی‌ ده‌رهێنه‌ره‌ ناوداره‌كانی‌ ئێران بووه‌.

دوایین به‌شداریشی‌ له‌ فیلمی‌ فرۆشیار (فروشنده‌)ی‌ ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی‌ بوو، كه‌ فیلمه‌كه‌ ساڵی‌ ڕابردوو خه‌ڵاتی‌ باشترین ئه‌كته‌ری‌ پیاو و باشترین سیناریۆی‌ له‌ فێستیڤاڵی‌ (كان) وه‌رگرت. هه‌روه‌ها بووه‌ پڕفرۆشترین فیلم له‌ مێژووی‌ سینه‌مای‌ ئێراندا. له‌مساڵیشدا له‌گه‌ڵ چوار فیلمی‌ دیكه‌، بۆ وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاتی‌ باشترین فیلمی‌ بیانی‌ له‌ فێستیڤاڵی‌ ئۆسكار كاندید كراون، كه‌ بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی‌ 26/2/2017 خه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكرێت.


2666 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2017

بابەتی زیاتر