داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یاداشتنامەکەی وەزیری کشتوکاڵ و رێکخراوێکی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەمزووانە ناوەڕۆکی یاداشتنامەیەکی لەیەکگەیشتنی نێوان وەزیری کشتوکاڵ و رێکخراوی (یۆنیدۆ)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئه‌وه‌شی وتووه‌: رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 26ی كانوونی دووه‌می 2017، عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە جیراڵد سیریلۆ رێیەس سەرۆکی تیمی پڕۆگرامەکان لە رێکخراوی پەرەپێدانی پیشەسازیی خۆراکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان( یۆنیدۆ) كرد.

هه‌روه‌ك هاتووه‌: لە دیدارەکەدا باس لەو یاداشتنامە لێکگەیشتنە کرا کە ماوەیەک لەمەوبەر لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و رێکخراوی ناوبراو واژۆکرا.

ده‌شڵێت: "بەپێی ئەم یاداشتننامەیەی (یۆنیدۆ) لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ واژۆی کردووە، بینایەک بۆ سەنتەری توێژینەوەو پێنج خانووی پلاستیکی پێشکەوتوو لە کەمپی ھەرشەمی سەر بە شارەدێی عەنکاوەو نزیک بە بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵیی ھەولێر بۆ ھاوڵاتیانی ئاوارە کە روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە درووست دەکات".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشھاتووە: "لەم چەند ھەفتەیەی داھاتووشدا لە ئیسپانیاوە خانووە پلاستیکیەکان دەگاتە ھەرێمی کوردستان و لەم خانووە پلاستیکییانەدا گوڵ و بەرووبوومی سەوزەیان تێدا بەرھەمدەھێنرێت"

ئاماژەبەوەشکراوە " وەزیری کشتوکاڵ بە تیمی ناوبراوی وتووە دەتوانن سوود لە بنکەکانی توێژینەوەی کشتوکاڵیی کوردستان و توانای مرۆیی ببینن".


451 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2017

بابەتی زیاتر