داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

حه‌شدی شه‌عبی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌داته‌ پێشمه‌رگه‌

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوی‌ ته‌قه‌كردن به‌ ئاراسته‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی‌ لیۆڵینه‌وه‌یان پێكهێناوه‌و نایانه‌وێت ئه‌و هه‌ڵانه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ش به‌ براو هاوبه‌شی‌ سه‌ره‌كی‌ خۆیان ده‌زانن له‌ شه‌ڕی‌ داعشدا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، ده‌ڵێت، ئه‌وان ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌پێشمه‌رگه‌ به‌شێكه‌ له‌هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراق "ئه‌وان برای‌ ئێمه‌ن و هاوبه‌شێكی‌ سه‌ره‌كین له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ تیرۆر و له‌ناوبردنی‌ چه‌كداره‌كانی‌ داعش".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، چه‌ند خاڵێكی‌ سه‌ربازی‌ نزیك له‌ نێوان ئه‌وان و پێشمه‌رگه‌هه‌یه‌ له‌وناوچه‌یه‌ و "هه‌ماهه‌نگی‌ باڵا" له‌ نێوان هه‌ردوولا هه‌یه‌.

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ده‌ڵێت، "ده‌ستبه‌جێی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆلێنه‌وه‌مان پێكهێناوه‌ بۆلێكۆڵینه‌وه‌ له‌چۆنێـتی‌ ڕووداوه‌كه‌و ڕێگری‌ له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌، ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵانه‌، كه‌ خزمه‌ت به‌به‌ره‌وپێشچوونی‌ شه‌ڕه‌كان و به‌رده‌وامی‌ پێشڕه‌وی‌ و سه‌ركه‌وتنه‌كان ناكات".

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ حه‌شد، لیژنه‌یه‌كی‌ باڵای‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ نێوان هه‌ردوولا له‌هه‌مان ناوچه‌پێكهێنراوه‌.

"له‌شه‌ڕه‌كانی‌ داهاتوودا چه‌كه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ڕووبه‌رووی‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی‌ داعش ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ عێراق ماون وه‌ك شه‌ره‌كانی‌ پێشتر"، ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ واده‌ڵێت.

عەمید سمێ بۆسه‌ڵی‌ جێگری‌ فه‌رمانده‌ی‌ شه‌نگالی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ شه‌وی‌ ڕابردوو ئاماژەی بەوەكردبوو، لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو چەكدارانی حەشدی شەعبیدا سێ كیلۆمەتر بۆشایی هەیە كەهیچ هێزێكی لێ نیشتەجێ نیە، حەشدی شەعبی بەگومانی بوونی تەشویش جموجۆڵ بەرەو سەنگەرەكانی بەهاوەن و دۆشكە بۆردومانی دەستپێكردووە، پێشمەرگەش وەڵامی داونەتەوە.

"هاوەنێكی چەكدارانی حەشدی شەعبی لەنزیك سەنگەرەكانی ئێمە كەوتووەو خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، رووداوەكەش بەگومانی جموجۆڵی داعش لەو ناوچە چۆڵەی نێوانمان بەئاراستەی یەكتر تەقكراوە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە".عەمید سمێ وای‌ وتبوو

مانگی كانونی یه‌كه‌می‌ ساڵی 2014دا ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شەنگال لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بەدوو قۆناغی ئەنجامدرا، سەرەتا لە توانییان بەشێك لەناوچەكانی دەوروبەری قەزاكە‌و چەند گەڕەكێكی دەروازەی شارۆچكەكە ئازادبكەن، دواتر لەئۆپەراسیۆنی مانگی تشرینی‌ دووه‌می 2015دا ئازادكردنەوەی قەزاكە راگەیەندرا.

 قەزای شەنگال لەرووی ئیداریەوە سەر بەپارێزگای نەینەوایە (بەدووری 120 دەكەوێتە رۆژئاوای موسڵ)، یەكێكك لەناوچە جێناكۆكەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی ناوەندی بەغدا، ئەوەش هاوكاری‌و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكەی زەحمەتتركردووە.


2902 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2017

بابەتی زیاتر