داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

كاكه‌ مین نه‌جاڕ: پارتی و یه‌كێتی هیچ ڕێكه‌وتنێكیان ئه‌نجام نه‌داوه‌

ئه‌ندامێكی‌ شاندی‌ دانوستانكاری‌ پارتی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ ڕێككه‌وتنێكی‌ نوێیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌ و، بۆ ئه‌نجامدانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتووشیان چاوه‌ڕوانی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و حیزبه‌ن.
كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و شاندی‌ دانوستانكاری‌ پارتی‌ دیموكرات، ڕایگه‌یاند "تا ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێكی‌ نوێیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌".
كاكه‌مین نه‌جار مه‌یلی‌ حیزبه‌كه‌یشی‌ بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نه‌شارده‌وه‌ و ئاشكرای‌ كرد "ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ لێكه‌وه‌ نزیكن و پێیان باشه‌ رێككه‌وتنیان هه‌بێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ شاندی‌ دانوستنكارر پارتی‌ رایشیگه‌یاند "بۆ ئه‌نجامدانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتوویان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌، چاوه‌ڕوانی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و حیزبه‌ن، كه‌ بڕیاره‌ یه‌كێتی‌ كاتی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیاری‌ بكات".
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پارتی‌ دیموكرات خولی‌ دووه‌می‌ دانوستانه‌كانی‌ بۆ لای‌ لایه‌نه‌كان ڕاگرتووه‌ و چاوه‌ڕوانی‌ وه‌ڵامی‌ یه‌كێتییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ڕێككه‌وتنێكی‌ نوێی‌ دووقۆڵی‌، كه‌ زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ دژیاه‌تیی‌ خۆیان بۆ راگه‌یاندووه‌ و پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم قووڵتر ده‌كاته‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێشوودا یه‌كێتی‌ و پارتی‌ رایانگه‌یاند له‌ داهاتوودا به‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌، له‌ كاتێكدا پێشتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانیان پارتی‌ ئاماده‌ نه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی‌ هاوبه‌شی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ كۆببێته‌وه‌.


759 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2017

بابەتی زیاتر