داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زیندانییه‌ك له‌ چاكسازیی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا

زیندانییه‌ك له‌ چاكسازیی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گرتووخانه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و زیندانییه‌ خۆی‌ خنكاندووه‌.

به‌ره‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ ڕابردوو له‌ چاكسازیی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ زیندانییه‌ك گیانی‌ له‌ده‌ست دا و، ته‌رمه‌كه‌ی‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ كرا.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ شێركۆ عارف، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاكسازیی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌، رایگه‌یاند "ئه‌و زیندانییه‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ هه‌بووه‌ و نزیكه‌ی‌ ساڵێكه‌ به‌ند كراوه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاكسازیی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ وتیشی‌ "به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و زیندانییه‌ خۆی‌ خنكاندووه‌".

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ چاكسازیی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌، هه‌زار و 128 تاوانبار له‌ زیندانه‌كه‌دا هه‌ن كه‌ 112 كه‌سیان سزای‌ له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه‌


699 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2017

بابەتی زیاتر