Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزگاری كه‌ركوك كارتی نیشتمانی راگرت

به‌بڕیاری نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك كاره‌كانی پرۆژه‌ی كارتی نیشتیمانی یه‌كگرتوو له‌ سنوری ئه‌و پارێزگایه‌ ڕاده‌گیرێت تا ئه‌و كاته‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ره‌زامه‌ندی نیشان ده‌دات له‌ گۆڕینی‌ ناوی ته‌ئمیم بۆ كه‌ركوك.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك به‌یاننامه‌یه‌كی بلاَوكرده‌وه‌و تیایدا هاتووه‌ كه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك داوای ‌له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی باری شارشستانی و پاسپۆڕت و‌ نیشته‌جێبوون كردوه‌ كاره‌كانی پرۆژه‌ی كارتی نیشتیمانی یه‌كگرتوو ڕابگیرێت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی له‌ به‌غداد ئاگادار بكرێته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ناوی (التامیم) ده‌گۆڕدرێت به‌ ( كه‌ركوك) و ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پارێزگاری كه‌ركوكیش وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێڕاق له‌و بابه‌ته‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.
له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ی پارێزگاری كه‌ركوكدا هاتووه‌ كه‌ دانیشتوانی شاری كه‌ركوك ڕازی نین ناوی شاره‌كه‌یان به‌ ناوێكه‌وه‌ بنرێت كه‌ ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو هه‌ڵیبژاردوه‌ هه‌روه‌ك چۆن دانیشتوانی شاری سه‌در ئاماده‌ نین شاره‌كه‌یان ناوبنرێته‌وه‌ به‌ شاری سه‌دام.


910 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2017

بابەتی زیاتر