داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كەش‌و هەوای ئەمرۆ


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌ كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی‌‌ هه‌رێم پێشبینی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ رۆژی شه‌ممه‌ راگه‌یاندو به‌پێی‌ پێشبینییه‌كان بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فرده‌بارێت.
به‌پێی‌ پێشبینیه‌كان بێت "له‌هه‌رسێ‌ پارێزگای‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ و دهۆك ئاسمان هه‌وری‌ باراناوی‌ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ بارینی‌ به‌فر له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان, پارێزگای‌ كه‌ركوكیش ته‌نها ئاسمانی‌ هه‌ورو باراناوی‌ ده‌بێت".
هاوكات "به‌رزترین پله‌ی‌ گه‌رما له‌پارێزگای‌ كه‌ركوك ده‌بێت كه‌ 10پله‌یه‌و نزمترین پله‌ش له‌هه‌دردوو پارێزگای‌ سلێمانی‌ و دهۆك ده‌بێت كه‌ یه‌ك پله‌یه‌".

له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا كه‌شێكی‌ باران و به‌فر ڕووی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌ له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت و له‌ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ش زۆریه‌ی‌ باران باریووه‌.

هاوكات په‌یامنێری په‌یام له‌ پارێزگای‌ دهۆك گواستیه‌وه‌ "له‌شه‌وی ڕابردوه‌وه‌ شه‌پۆلێكی به‌فربارین سنوری‌ پارێزگای دهۆكی گرتۆته‌وه‌, به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌شێك له‌رێگاكانی دهۆك گرفتی‌ بۆ شۆفێران دروسكردووه‌".





1140 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2017

بابەتی زیاتر