داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نێچیرڤان بارزانی‌: كارمان كردووه‌ له‌ ساڵی 2017ه‌وه‌ كێشه‌ داراییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین


نێچیرڤان بارزانی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كارمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی 2017ه‌وه‌ كێشه‌ داراییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و دۆخی ئابووری هه‌رێم ببوژێنینه‌وه‌.

له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ئه‌و ئامانج و دۆسیانه‌ی‌ ئه‌مریكا كاری له‌سه‌ر ده‌كات هه‌مووی له‌ هه‌رێمی كورستاندا به‌رجه‌سته‌یه‌ و ئێستا كورد و پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشی هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌ شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات، ئه‌وه‌ش گرنگیه‌كی‌ زۆری لای ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێم وتیشی له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان بووته‌ شوێنێكی زۆر گرنگ و تایبه‌ت كه‌ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ جیاوازه‌كان تێیدا به‌ئاشتی‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین، بۆیه‌ ئومێد ده‌خوازین په‌یوه‌نیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی‌ تره‌مپ به‌ره‌وپێشتر ببه‌ین.

له‌باره‌ی‌ قۆناغی دوای كۆتایهاتنی‌ رێكخراوی داعش نێچیرڤان بارزانی‌ ووتی‌ داعش له‌گه‌ڵ خۆیدا كیشه‌یه‌كیی‌ قوڵی سیاسیشی دروست كردووه‌ بۆیه‌ خودی رێكخراوی داعش و قۆناغی دواتریش ته‌نیا به‌ لایه‌نی‌ سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو پێویسته‌ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن كه‌ هۆكار بوون بۆ دروستكردنی‌ داعش له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا.

636 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2017

بابەتی زیاتر