Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە ئیسلامییەكان بەرێوەدەچێت

 

كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە ئیسلامییەكانی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت 

کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌شداری‌ هه‌ریه‌ک له‌ ئه‌میری‌ کۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، مامۆستا عەلی باپیر و  ئه‌مینداری‌ گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی، مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد به‌هائه‌دین و رابه‌ری‌ گشتی بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌، شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز له‌باره‌گای‌ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ شاری سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

بەپێی زانیارییەکان، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا بەدواداچوون بۆ کارەکانی لیژنەی هاریکاریی ئیسلامی نێوان هەرسێ لایەنەکە دەکرێت.

ئه‌و سێ لایه‌نه‌ له‌ ساڵی‌ رابردووه‌وه‌ سه‌رقاڵی‌ کارکردنن به‌ره‌و دروستکردنی‌ به‌ره‌یه‌کی‌ هاوبه‌شی‌ ئیسلامی‌ یاخود یه‌کگرتنیان له‌یه‌ک حزبدا، بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌یه‌کی‌ هاوبه‌شیان له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا دروستکردووه‌. 

859 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2017

بابەتی زیاتر