داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ر سێ‌ لایه‌نی‌ ئیسلامی‌ كارنامه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ كاری‌ هاوبه‌شی‌ ئیسلامیان په‌سه‌ند كرد

هه‌ر سێ‌ لایه‌نی‌ ئیسلامی‌ كارنامه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ كاری‌ هاوبه‌شی‌ ئیسلامیان په‌سه‌ند كرد كه‌ زیاتر بره‌ودان بوو به‌ كاری‌ هاوبه‌شی‌ نێوانیان تا ده‌گاته‌ كار كردنیان له‌ ژێر یه‌ك ناو و یه‌ك حزبدا.

كۆبوونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ی‌ بالای‌ سێ‌ لایه‌نی‌ ئیسلامی‌ به‌ ئاماده‌ بوونی‌ نوێنه‌رانی‌ به‌شێك له‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ سلێمانی‌ ساز كرا كه‌ تێدا كارنامه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ كاری‌ هاوبه‌شی‌ ئیسلامی‌ تاوتوێ‌ و په‌سه‌ند كرا.

ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ كاری‌ هاوبه‌شی‌ ئیسلامی‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ نوێنه‌ری‌ هه‌ر سێ‌ لایه‌نی‌ ئیسلامی‌ و نوێنه‌ری‌ زیاتر له‌ ده‌ ریكخراویی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ كه‌ له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ی‌ ئه‌و سێ‌ لایه‌نه‌ پێكهێنرا بریار درا كارنامه‌یه‌ك بۆ كاری‌ هاوبه‌شی‌ ئه‌و سێ‌ لایه‌نه‌ دارێژن تا ده‌گاته‌وه‌ یه‌كگرتنه‌وه‌یان له‌ ژێر یه‌ك ناودا.

له‌ به‌لاغی‌ كۆتایی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و سێ‌ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌ بریار درا په‌ێوه‌ندیه‌كانیان نێوانیان تۆندوتوڵتر بكه‌نه‌وه‌ و به‌رنامه‌ و میكانیزمێك بۆ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان داموده‌زگاكانیان دابنێن و ئاماده‌كاریش بكرێت بۆ دیدارێكی‌ ئیسلامی‌ فراوان بۆ لایه‌ن و رێكخراو و كه‌سایه‌تیه‌ ئیسلامیه‌كانی‌ كوردستان.



دەقی راگەیەنراوەكە..

708 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2017

بابەتی زیاتر