داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وەزارەتى پەروەردە: مامۆستایەک لەسەر سزادانى قوتابییەک لەسەر کارەکەى لابرا



وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر لێدانی‌ خوێندكارێكی سه‌ره‌تایی، سزای مامۆستایه‌ك ده‌دات و سه‌ره‌ڕای گواستنه‌وه‌ی‌،، پله‌ی مامۆستایه‌تی لێوه‌رده‌گرێته‌وه‌.

پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پاش به‌دواداچوونی راسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و، وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ سزادانی قوتابی (عومران شوكر) له‌ لایه‌ن مامۆستاكه‌ی به‌ناوی (مه‌هدی محه‌ممه‌د) له‌ قه‌زای خه‌بات، بڕیار درا به‌: دابه‌زاندنی پله‌ی وه‌زیفیی، و لادانی له‌ پیشه‌ی پیرۆزی مامۆستایه‌تی ‌و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی بۆ دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر وه‌كو فه‌رمانبه‌ر.

بیست دووی ئه‌م مانگه‌ له‌ قوتابخانه‌ی باهۆزی قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، مامۆستایه‌ك به‌ پاساوی (لاساری)، به‌تووندی له‌ قوتابییه‌كی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی دابوو، به‌و هۆیه‌وه‌ قوتابییه‌كه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوو، به‌جۆرێك هه‌ردوو گوێی به‌ 15 ته‌قه‌ڵ دووراونه‌وه‌. 

دوای بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ دیمه‌نی‌ ئه‌و خوێندكاره‌ منداڵه‌ پاش لێدانی‌ له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌یه‌وه‌، له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ی كاردانه‌وه‌و ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه‌ و زۆرێك له‌ڕێی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ داوایان كرد ئه‌و مامۆستایه‌ سزا بدرێت.


793 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2017

بابەتی زیاتر