داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی نوێی بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ راگه‌یاند كه‌ تائێستا مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه‌ و ئه‌مڕۆش چوار وه‌زاره‌ت ده‌درێت.

له‌ خشته‌ نوێیه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 29ی كانوونی دووه‌می 2017، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن دابه‌ش ده‌كرێن و مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامانیش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ره‌تای مانگی شوبات.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 30ی كانوونی دووه‌می2017، مووچه‌ی مانگی‌ 11ی‌ 2016ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
1- وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با
2-وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شت و گوزار
3- وه‌زاره‌تی‌ كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو
4- وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌
5- وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: رۆژی سێشه‌ممه‌ 31ی كانوونی دووه‌می 2017، مووچه‌ی مانگی‌ 11ی‌ 2016ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكایه‌تیانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

1- وه‌زاره‌تی‌ داد
2- وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ و لاوان
3- مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
4- مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
5-ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌
6- سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم
7- سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان
8- سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران.

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی وتووه‌: رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 1ی شوباتی 2017، مووچه‌ی‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.

رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 2ی شوباتی 2017، مووچه‌ی‌ (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت.


1128 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2017

بابەتی زیاتر