داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

گەشتەكانی فرۆكەخانەی سلێمانی راگیرا

بەرپرسی بەشی پەیوەندییە گشتیەكان و راگەیاندن لە فڕۆكەخانەكە، دانا محەمەد رايگەیاند "بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارین و سەرماو سۆڵەیەی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی بەتایبەت گرتووەتەوە بۆتە هۆی دروستبوونی بەستەڵەك لەسەر فڕگەی سەرەكی فڕۆكەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی". 

ئەو وتی: "لەئێستادا فڕۆكەخانە گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ماوەیەكی كاتی راگرتووە و تیمەكانی فڕۆكەخانەش سەرقاڵی پاكردنەوەی فڕگەی فڕۆكەخانەن".

بەهۆی ئەوەشەوە شەوی رابردوو بەرەبەیانی ئەمڕۆش چەند گەشتێكی فرۆكەخانەكە هەڵوەشاوەتەوە و چەند گەشتێكی تریش بەناچاری لە فرۆكەخانەی هەولێر نیشتونەتەوە.

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێكی بەفر بارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و چەندین رێگای سەرەكی هاتوچۆش لەنێوان شار و گوندەكان بەو هۆیەوە داخراون، هەروەها لە چەند شار و ناوچەیەكیش پشووی فەڕمی راگەیەندراوە. 
 


655 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2017

بابەتی زیاتر