داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕێكخراوی‌ هیومان ڕایتس وۆچ: حكومەتی هەرێم ئەشكەنجەی مناڵی داوە


ڕێكخراوی‌ هیومان ڕایتس ۆچ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ داوه‌ كه‌ گومانی‌ تێوه‌گلانیان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ داعش.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتێك كه‌ ڕێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ چاودێری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ (هیومان ڕایتس ۆچ) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "حه‌ڤده‌ منداڵ كه‌ به‌ گوومانی تێوه‌گلانیان له‌گه‌ڵ (داعش) له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌ مانگی ته‌مووزی 2016وه‌ ده‌ستگیركراون، ده‌ڵێن له‌ ماوه‌ی به‌ندكردنیاندا هێزه‌‌ ئه‌منیه‌كانی حكومه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌یانداون یان مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ كردوون"

ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌زاری‌ منداڵه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ باسكردووه‌ "ئاسایش هه‌ستاوه‌ به‌ سووتاندیان به‌جگه‌ره‌ یان وه‌ستانیان له‌سه‌ر یه‌ك قاچ و لێدانیان به‌ بۆكزو شه‌ق و سۆنده‌و كێبڵ ولێدانی ته‌زوی كاره‌با, هاوكات له‌ڕوی‌ یاساییه‌وه‌ پارێزه‌ریان نه‌بووه‌".

له‌ما فه‌قیه‌، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له‌خۆرهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند ''ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستێ به‌ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ڵ له‌و تۆمه‌تانه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی مندالاَن و سزای هه‌موو ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منیانه‌ بدات له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن".

394 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2017

بابەتی زیاتر