Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیل له‌ لیۆنی برده‌وه‌

یانه‌ی‌ لیل گه‌رایه‌وه‌ بۆ تۆماركردنی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای‌ خۆی‌ شكستی‌ به‌ لیۆنی‌ ركابه‌ری‌ هێنا.
له‌میانه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 22ی خولی فه‌ره‌نسیداو له‌یاریه‌كی‌ به‌هێزدا لیۆن میوانداری‌ له‌لیل كرد، گێمی‌ یه‌كه‌می‌ یاریه‌كه‌ تاكه‌ گۆڵێكی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌ كه‌ئه‌ویش یاسین بن زایه‌ له‌خوله‌كی‌ 38 بۆ لیل تۆماركرد، له‌گێمی‌ دوه‌میشدا هه‌مان یاریزان به‌لێدانی‌ سزا دووه‌م گۆڵی خۆی‌ و لیلی تۆماركرد پێش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌لیكسانده‌ر لاكازیتی‌ به‌لێدانی‌ سزا له‌خوله‌كی‌ 86 گۆڵێك بۆ لیۆن تۆماربكات و یاریه‌كه‌ش به‌شكستی‌ تیپی خاوه‌ن یاریگا كۆتایهات.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش لیل به‌26 خاڵه‌وه‌ هاته‌ خانه‌ی‌ 11هه‌می‌ ریزبه‌ندی‌ و لیۆنیش به‌37 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی‌ چواره‌مدا مایه‌وه‌


975 جار خوێندراوەتەوە
29/01/2017

بابەتی زیاتر