داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

" دوو پێشمه‌رگه‌ برینداربوون "

پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر پردی توه‌سورانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر، ئۆتۆمبێلێك كه‌ دوو پێشمه‌رگه‌ی تیادابوو وه‌رگه‌ڕاو هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌كه‌ برینداربوون.
 
پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: كاتژمێر هه‌شتی سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30ی كانوونی دووه‌می 2017، له‌سه‌ر پردی توه‌سوران سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ئۆتومبێلێكی جۆری (پیكاب نیسان) وه‌رگه‌ڕاو به‌و هۆیه‌وه‌ دوو سه‌رنشین بریندار بوون كه‌ هه‌ردوكیان پێشمه‌رگه‌ن و ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ شوێنی ئه‌رك بینینیان.

ده‌شڵێت: "پاش رووداوه‌كه‌ برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌، له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ رێكاری یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌".


1105 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2017

بابەتی زیاتر