داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سلێمانی... نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دیاری كرا

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلیەكانی بۆ مانگی كانونی دووەم دیاریكرد كەنرخی هەر ئەمپێڕێك كارەبا لەنێوان 11.500 دینار بۆ 12.500 هەزار دیناردا دەبێت و بەرنامەی كارەبای مانگی شوباتیش دانرا.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند:" نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی یەكی 2017 دیاریكراو نرخی هەر ئەمپێرێك نابێت لە نێوان 11.500 دینار بۆ 12.500 دینار دەبێت و بۆ مانگی شوباتیش موەلیدە ئەهلیەكان رۆژانە لە كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ تا یەكی شەو كار بكەن و كارەبا بە هاوڵاتیان بدەن، جگە لەو كاتانە كارەبا نادەن بەهاوڵاتیان".


لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: نرخی كاتژمێرێك ئەمپێر بە 46 دینار دیاری كراوە ئەوەش بەهۆی گرانبوونی گازۆیل لە بازاڕەكاندا، واتە موەلیدەیەكان لەمانگی یەكدا چەند كاتژمێر كاریان كردبێت كەڕەتی 46 دینار دەكرێت.

هەروەها ئاماژە بەوەش كرا: پێویستە هەموو خاوەن موەلیدەیەك پسوڵەی نرخی مانگانەی ئەمپێری كارەبا كە لەوەرشەی ناوەندی سلێمانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەردەچێت لای موەلیدەكەی هەڵبواسێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بزانن پارەی موەلیدەی گەڕەگەكەیان بە فەرمی چەندە، بەپێچەوانەوە بە 100 هەزار دینار غەرامە دەكرێن.

2242 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2017

بابەتی زیاتر