داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زیدان سوپاسی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌كات

زینه‌دین زیدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سوپاسی هانده‌رانی سه‌نتیاگۆ به‌رنابیۆ ده‌كات به‌هۆی پشتیوانی لێكردنیان به‌رامبه‌ر به‌ ریاڵ سۆسیداد له‌ یاری شه‌وی رابردوودا.
زیدان له‌ دوای یاریه‌كه‌ی سۆسیداد رایگه‌یاند پێویسته‌ له‌سه‌رمان سوپاسی هانده‌ران بكه‌ین، ئێمه‌ به‌وان خۆشحاڵین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان رووبه‌ڕووی فیكه‌ لێكردن بوونه‌وه‌.
زیدان بردنه‌وه‌كه‌شی به‌ گرنگ وه‌سفكرد و رایگه‌یاند كه‌ یاریه‌كه‌ زۆر قورس بوو، پارێزگاری له‌ تۆڕی گۆڵیش زۆر بۆیان گرنگ بوو، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ شكستی ئیشبیلیه‌ و یه‌كسان بوونی به‌رشه‌لۆنه‌ش وتی ئه‌نجامی ركابه‌ره‌كانمان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ بوو.
راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ مۆدریچ و جێمس رۆدریگێز ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و بێڵیش هه‌نگاوی باشی ناوه‌ بۆ چاكبوونه‌وه‌ له‌ پێكان.


471 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2017

بابەتی زیاتر