داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

كۆمەڵی ئیسلامی تۆمەتەكانی موحەمەدی حاجی مەحمود رەتدەكاتەوە


كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی كوردستان وه‌ڵامی‌ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌داته‌وه‌ و ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ پشك و به‌شدارییه‌كی‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ نه‌وتدا هه‌بێت.

كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كانی‌ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری‌ حزبی‌ سۆسیالیست دیموكراتی‌ كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:


به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان.

ناوبه‌ناو گوێبیستی‌ درۆیه‌كی‌ شاخدار ده‌بین، كه‌ گوایه‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ نه‌وتی‌ كوردستان پشكی‌ هه‌یه‌ و خاوه‌ن كۆمپانیا و بیره‌ نه‌وته‌، ئێمه‌ دڵنیاین خه‌ڵكی‌ كوردستان هیچ متمانه‌و باوه‌ڕێك به‌م درۆیانه‌ ناكه‌ن، به‌ڵام لاشمان سه‌یره‌ هه‌ندێك كه‌سایه‌تی‌ سیاسی، ئه‌م تۆمه‌ته‌ دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌و گومانه‌ی‌ ئه‌و قسه‌یه‌یان بۆ بێته‌ دی‌ كه‌ ده‌ڵێت: (درۆبكه‌ درۆبكه‌ تا خه‌ڵكی‌ واده‌زانن ڕاسته‌).

ئێمه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و قسانه‌ی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌كرێن، ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ی‌ كه‌سیی‌ و حیزبیین و هیچ ڕاستییه‌كیان تێدا نییه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ هه‌مبانه‌ی‌ خۆیاندا گوێز ده‌ژمێرن.

ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی كوردستان
30 ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2017


3043 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2017

بابەتی زیاتر