داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌لاَمی تۆمه‌ته‌كانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌داته‌وه‌

یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌لاَمی تۆمه‌ته‌كانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت ته‌حه‌دای ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ چاویان  به‌ ئه‌ستۆپاكی یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌ڵنایه‌ هه‌رچی به‌ڵگه‌یه‌كیان لایه‌ بلاَوی بكه‌نه‌وه‌. 
له‌باره‌ی‌ ده‌نگۆی تێوه‌گلانی‌ هێزه‌ ئیسلامیه‌كان به‌ گه‌نده‌ڵی نه‌وت و شه‌ریكی ده‌سه‌لاَت له‌و پرسه‌دا ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی و جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بلاَوكرده‌وه‌.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ماوه‌یه‌كه‌ لێره‌ و له‌وێ پروپاگه‌نده‌ی ناحه‌زانه‌ ئاراسته‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كرێ به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان به‌ گه‌نده‌ڵی و به‌شداری له‌ بابه‌تی نه‌وتدا، 
له‌ هه‌مووی سه‌یرتر لێدوانی  محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ پێنج حزبه‌كه‌ پێكه‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كا به‌ به‌شداری له‌ پرسی نه‌وتدا و ده‌ڵێ هه‌موویان پاڵاوگه‌یان هه‌یه‌ و شه‌ڕیان له‌سه‌ر داهاتی نه‌وته‌ نه‌ك شتی تر.
 ئێمه‌ بۆ ئه‌و به‌رێزه‌ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ چاویان هه‌ڵنایه‌ به‌ ئه‌ستۆ پاكی و سه‌ر بڵندی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ بواره‌كانی گه‌نده‌ڵی و سامانی گشتی و دزی و گزی دا ، ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ ته‌حه‌دداوه‌ رایده‌گه‌یه‌نێین كه‌ یه‌كگرتوو هیچ به‌شداریه‌كی له‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و هه‌ر بوارێكی تری گه‌نده‌ڵیدا نیه‌، هه‌ركه‌س و لایه‌نێكیش ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یان لایه‌ با بیخه‌نه‌روو، 
له‌كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ هه‌موولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌مافی یاسایی خۆمانی ده‌زانین كه‌ له‌ رێگای دادگاوه‌ رووبه‌رووی ئه‌م جۆره‌ ته‌شهیر و لێدوانانه‌ ببینه‌وه‌.


1473 جار خوێندراوەتەوە
30/01/2017

بابەتی زیاتر