داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم پرۆژه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن


له‌ سه‌ر پرسی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم پرۆژه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن. 

له‌و پڕۆژه‌یه‌دا كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا گه‌ڵاڵه‌یان كرد، داوای دانانی حسابێكی بانكی كراوه‌ كه‌ پاره‌ی پاشه‌كه‌وتی تێدا هه‌ڵبگیرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ په‌یام رایگه‌یاند: له‌ پرۆژه‌كه‌دا داواكراوه‌ حسابی بانكیی بۆ سه‌جه‌م فه‌رمانبه‌ران بكرێته‌وه‌و پاره‌ی پاشه‌كه‌وت تێدا هه‌ڵبگیرێت، به‌جۆرێك فه‌رمانبه‌ر بتوانێ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و بانكه‌وه‌ قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت بداته‌وه‌.

وتیشی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پرۆژكه‌ ده‌ده‌نه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران..

247 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2017

بابەتی زیاتر