داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

لە بارەی پاشەكەوتی موچە؛ ئەم پێشنیارە دەدرێتە حكومەت


هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌كۆبونه‌وه‌یان تاوتوێی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌یانكرد، به‌جۆرێك پاشه‌كه‌وته‌كه‌ بخرێته‌ بری‌ پاره‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتیه‌كانی حكومه‌ت.

له‌ هه‌ردوو كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ داویانه‌ به‌حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌یان تیێدا ده‌ستنیشان كردووه‌ كه‌ چۆن فه‌رمانبه‌ران بتوانن سود له‌و پاشه‌كه‌وته‌ وه‌ربگرن كه‌ له‌لای حكومه‌ت هه‌یانه‌.
له‌ كۆتایی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ، بریاریاندا به‌ دواداچون بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بچێته‌ بواری‌ جێ به‌جێ‌ كردنه‌وه‌ . 

كۆتایی ساڵی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار پڕۆژه‌یه‌كی په‌سه‌ندكرد و به‌پێی پڕۆژه‌كه‌، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك سیستمێكی بانكی بۆ دروستده‌كرێت و كۆی پاره‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی بۆ ده‌خرێته‌ سه‌ر، ده‌توانێت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی خزمه‌تگوزاریه‌ گشتییه‌كانی حكومه‌ت به‌كاریبهێنێت.
10ی ئه‌م مانگه‌، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ربڕی و داوایان له‌ حكومه‌ت كرد جێبه‌جێ بكات و رێنمایی پێویستی بۆ ده‌ربكات.

ماوه‌ی دوو ساڵه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ په‌یڕه‌و ده‌كات، كه‌ به‌پێی سیسته‌مه‌كه‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك نیوه‌ یان زیاتری موچه‌كه‌ی كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستاشدا جگه‌له‌و بڕه‌ی حكومه‌ت وه‌كو پاشه‌كه‌وت لێی بڕیوه‌، موچه‌ی مانگه‌كانی یانزه‌و دوانزه‌ی ساڵه‌كانی 2015و 2016 نه‌دراوه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران.

383 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2017

بابەتی زیاتر