داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كاره‌كانی كارتی نیشتمانیی راگرت


ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك وه‌ك كاردانه‌وه‌ له‌سه‌ر نووسینی وشەی "التامیم" له‌ جیاتی كه‌ركووك له‌سه‌ر كارتی نیشتمانیدا، بڕیاری دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاره‌كانی كارتی نیشتمانی رابگرێت.


رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"به‌داخه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌سته‌واژه‌ و زانیارییه‌كانی سه‌ر كارتی نیشتمانیدا هه‌یه‌. به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ناوی التامیم-یان له‌سه‌ر كارته‌كه‌ به‌كارهێناوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی رووخاوه‌وه‌ به‌كارهاتووه‌، بڕیارماندا كاره‌كانی كارتی نیشتمانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی رابگرین".

تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ ده‌ستووری عێراقدا ناوی ته‌ئمیم سڕاوه‌ته‌وه‌ و وتی: "هه‌رچه‌نده‌ هیچ كام له‌ وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌و ناوه‌ به‌كارناهێنێت، ده‌بینین وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مه‌به‌ست به‌كارده‌هێنێت. ناوی ته‌ئمیم له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كارهاتووه‌".

ناوبراو رایگه‌یاند له‌به‌رئه‌وه‌ كارتی نیشتمانی بۆ هه‌موو دانیشتوانی كه‌ركووك دروست ده‌كرێت، ئه‌و دۆخه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر دیموگرافیای شاره‌كه‌ دروست ده‌كات.

رێبوار تاڵه‌بانی وتیشی: "كاركانی ئه‌م كارته‌ زۆر به‌خێرایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه‌ تۆماركردنی كه‌سێك كه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ نه‌هێنابێت بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه‌ دانیشتووی كه‌ركووكه‌، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر دیموگرافیای شاره‌كه‌ ده‌كات. هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ كاره‌كان زۆر به‌هه‌ستیاری و وریایی ئه‌نجامبدرێن".

348 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2017

بابەتی زیاتر