به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بۆ ئه‌مساڵ تێچووی 10 كه‌س له كه‌سوكاری شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر و جینۆساید بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
سه‌باره‌ت به شێوازی دیاریكردنی ئه‌و 10 كه‌سه‌ش، سه‌عدون نامدار به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌هیدان و ئهنفاكراوانی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد "ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بۆ كه‌سوكاری شهیدانی سه‌نگه‌ر و جینۆساید له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دیاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، دواتریش له ڕێگه‌ی تیروپشكه‌وه ئه‌و 10 كه‌سه ده‌ستنیشان ده‌كرێن".
380 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2017