داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری كشتووكاڵ: دیزاینی‌ 20 به‌نداو له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ته‌واوبوندایه‌‌



وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی‌ هه‌رێم، رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ئێستادا دیزاینی‌ 20 به‌نداو له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ته‌واوبوندایه‌‌و به‌هۆی قه‌یرانی‌ دارایشه‌وه‌ كاركردن له‌ هه‌ندێك له‌ به‌نداوه‌كان راگیراوه‌.

به‌ئاماده‌بوونی‌ عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ و و یارۆسڵاڤ رایف جێگری كونسوڵی گشتی چیك، له‌ هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت و پسپۆڕو ئه‌ندازیاران، كۆمپانیای كریای چیكی سیمینارێكی ده‌رباره‌ی ئاوو به‌نداوه‌كان به‌ڕێوه‌برد.

 وه‌زیری كشتوكاڵ له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كێشه‌ی ئاومان هه‌یه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپ به‌كارهێنانی ئاو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌لایه‌ن جووتیاران و هاووڵاتیانه‌وه‌ و رۆژانه‌ به‌ هه‌زاران مه‌تر سێجا ئاو به‌هه‌ده‌رده‌درێت.
 عه‌بدولستار مه‌جید وتیشی: هۆكارێكی دیكه‌ نه‌بوونی بوودجه‌ی پێویسته‌ بۆ درووستكردنی به‌نداوی تازه‌ له‌به‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووی كوردستان بۆته‌وه‌وه‌، ئه‌وه‌شی به‌بیر ئاماده‌بووان هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا دیزاینی‌ 20 به‌نداو له‌ ته‌واو بوونه‌و هه‌ندێكیان به‌ سستی كاریان تێدا ده‌كرێت و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌به‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ راوه‌ستاون.
وه‌زیری كشتوكاڵ وتیشی: درووستكردنی به‌نداو له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه‌ یان گۆڕینی رێڕه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی له‌و ولاَتانه‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزارو ژینگه‌و پڕۆژه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ دروست ده‌كات.

 له‌سیمیناره‌كه‌دا چه‌ندین وتاری دیكه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نداوه‌كان و جێگری كونسوڵی گشتیی چیك وكۆمپانیای كریا پێشكه‌شكران.
 جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كۆمپانیای كریای چیكی له‌ رابردوودا هه‌ماهه‌نگیی به‌رچاوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌نداوه‌كان و كۆگاكانی ئاوی كردووه‌، چ له‌ رووی راوێژه‌وه‌ یان  به‌ پێشكه‌شكردنی دیزایین بۆ دامه‌زراندنی به‌نداو له‌ هه‌رێمی كوردستان


242 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2017

بابەتی زیاتر