داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ هه‌رێمی شایسته‌ی‌ دارایی دوو كۆمپانیای نه‌وتی بیانی ده‌دات



سه‌ره‌رای‌ قه‌یرانه‌ داراییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و گرفتی‌ موچه‌ و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان شایسته‌ی‌ دارایی دوو كۆمپانیای نه‌وتی بیانی ده‌دات، كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی كیڵگه‌ی تاوكێ، له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوودا.

هه‌ردوو كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی و گینێل ئینێرجی له‌ وێبسایتی فه‌رمی خۆیان بلاَویان كردۆته‌وه‌ . بڕی هه‌شت ملیۆن و 41 هه‌زار دۆلاریان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌.

دووكۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ كۆی شایسته‌ داراییه‌كانیان بۆ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوو ته‌واوبووه‌، كه‌ بریتی بووه‌ له‌ له‌ 38 ملیۆن و 41 هه‌زار دۆلار، پێشتر له‌ساڵی ڕابردوو بڕی 30 ملیۆن دۆلاری وه‌رگیرابوو.
ئه‌و بڕپاره‌یه‌، له‌به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی كێڵگه‌ی تاوكێ بووه‌ بۆ بازاڕه‌جیهانییه‌كان له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2016 دا.
 
كۆمپانیای دی ئێن ئۆ-ی نه‌رویجی ساڵی 1971دامه‌زراوه‌ و له‌ساڵی 1998 ه‌وه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كارده‌كات و یه‌كه‌مین كۆمپانیای نه‌وتی بیانییه‌ ساڵی 2004 هاته‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، هاوكات دی ئێن ئۆ، ساڵی 2007 ده‌ستیكرد به‌به‌رهه‌مهێنان له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ و ساڵی 2015 ئاستی پێوانه‌یی به‌رهه‌مهێنانی له‌و كێڵگه‌ تۆماركرد و به‌رهه‌مهێنانی گه‌یشته‌ 144 هه‌زار و 500 به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا. 


212 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2017

بابەتی زیاتر