داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

كه‌ركوك .. به‌رپرسی هێڵی ئینته‌رنێتی داعش ده‌ستگیركرا


پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند: به‌رپرسی هێڵی ئینته‌رنێتی داعش هاوكارێكی‌ ده‌ستگیركران.

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ كه‌ركوك به‌په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند:"پاش ئه‌وه‌ی‌ هه‌واَلیان پێگه‌یشت شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك له‌ ناوچه‌كانی وده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌، دوو تیرۆریست ده‌ست گیركراون كه‌ به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر داواكراو بوون".

هه‌روه‌ها وتیشی "ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ده‌ستگیركراوه‌ له‌گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان به‌رپرسی هێڵی ئینته‌رنێتی داعشه‌ له‌ سنوره‌كه‌ ئه‌و دیكه‌یان هاوكاریه‌تی‌".
به‌گوێره‌ی‌ زانیاری‌ پۆلیسی‌ قه‌زاو ناحیه‌كان ئه‌م دووكه‌سه‌ به‌رپرس بوون له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ پڕوپاگه‌نده‌كانی‌ داعش له‌سنوری‌ كه‌ركوك و پڕوپاگه‌نده‌ی‌ چالاكیه‌كانی‌ داعشیان له‌سنووری‌ كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌


300 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2017

بابەتی زیاتر