داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

هەولێر.. مامۆستایەكی تری ئاینی لەبەردەم ماڵەكەیدا تیرۆركرا

هەولێر.. مامۆستایەكی تری ئاینی لەبەردەم ماڵەكەیدا تیرۆركرا 

سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو مامۆستایەکی دیکەی ئاینی لە هەولێر له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا تیرۆركراوه‌.

کاتژمێر ١٠ و نیو بۆ ١١ی شەوی ڕابردوو مامۆستا مەحمود عوسمان لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە چوار گوللـە کوژراوەو هاوكات مامۆستا ئاینییەکەی قوتابی‌ دکتۆرا بووە لە زانکۆیەکی تورکیا و ناوبراو خێزانداریش بووە".

سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ دیجیتاڵ میدیای‌ كۆمه‌ڵی‌ راگه‌یاند " تا ئێستا زانیارییه‌كی‌ ئه‌و تۆمان له‌ به‌رده‌ستداو نییه‌ چونكه‌ خه‌ریكی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ین، به‌ڵام دڵنیاین له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تیرۆركراوه‌ " 

تیرۆری‌ ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ له‌كاتێكدایه‌ هێشتا بكوژی‌ مامۆستا وشیار ئیسماعیل كه‌ له‌ هه‌ولێرو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا تیرۆركرا به‌سزای‌ خۆیان نه‌گه‌یه‌نراون له‌كاتێكدا ده‌ستگیركراون.


449 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2017

بابەتی زیاتر