داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولستار مه‌جید: كشتوكاڵ ده‌كه‌ینه‌ سێكته‌ری یه‌كه‌می بوژانه‌وه‌ی ئابووری

وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئه‌نجومه‌نی راپۆرتێكی پێشكه‌شكردووه‌و رایگه‌یاندووه‌ ده‌توانن كشتوكاڵ بكه‌نه‌ جێگره‌وه‌ی نه‌وت و یه‌كه‌م سێكته‌ری یه‌كه‌می بوژانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان.

عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك شه‌وی سێشه‌ممه‌ 31ی كانوونی دووه‌می 2017، بڵاویكرده‌وه‌: "ئێمه‌ ده‌توانین كشتوكاڵ بكه‌ینه‌ جێگره‌وه‌ی نه‌وت بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی گشتی، ئه‌مه‌ش به‌ ساڵێك و دوو ساڵ نابێت، به‌ڵام ده‌توانین بناغه‌كه‌ی دابنێین و بۆ ساڵانی ئاینده‌ ده‌ست پێ بكه‌ین".

وتیشی:"له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چه‌ند راپۆرتێكم پێشكه‌ش كردووه‌ و راستی ئه‌و قسه‌یه‌م به‌ وردی سه‌لماندووه‌ و ئێستاش ده‌ستمان به‌و هه‌نگاوه‌ گرنگه‌ كردووه‌ و ده‌شمانه‌وێ كشتوكاڵ بكه‌ینه‌ جێگره‌وه‌ی نه‌وت".

عه‌بدولستار ده‌نووسێت: "پڕۆژه‌یه‌كمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌كان پشتگیرییان كرد، ئێستا ئه‌نجومه‌نێكی باڵای بۆ پێكهێنراوه‌".

ده‌شڵێت: "ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشمان كردووه‌ و هه‌نگاوه‌كانی كردنی كشتوكاڵ به‌ سێكته‌ری یه‌كه‌م بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان داڕێژراوه‌، داوامان كردووه‌ بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان بكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر به‌هۆی قه‌یرانی داراییشه‌وه‌ نه‌توانرا بودجه‌ی پێویست ته‌رخان بكرێت، ئه‌وا داوامان كردووه‌ وه‌ك بژارده‌ی دووه‌م رێژه‌یه‌ك له‌و داهاته‌ی به‌هۆی باج و رسوماتی سه‌ر به‌رهه‌می هاورده‌وه‌ ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، بدرێته‌وه‌ به‌ خۆمان تا بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌كاریبهێنینه‌وه‌".

روونیشیده‌كاته‌وه‌: "ئاو ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر گرنگه‌ و شه‌ڕی وڵاتان ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، ئێران و توركیا ژماره‌یه‌ك به‌نداوی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و ئاوانه‌ دروستكردووه‌ كه‌ ده‌ڕژێنه‌ ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ و ئێمه‌ش داوامان كردووه‌ بودجه‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی چه‌ند به‌نداوێك ته‌رخان بكرێت، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌ربڕدراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا چه‌ند به‌نداوێكی گرنگ ته‌واو بكه‌ین تا ئاوی پێویست بۆ خواردنه‌وه‌ و كشتوكاڵی خۆمان دابین بكه‌ین".

221 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2017

بابەتی زیاتر