داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

باوكی مامۆستا ئاینییە تیرۆركراوەكەی هەولێر: كورەكەم كێشەی لەگەڵ كەس نەبووەو تەداخولی سیاسەتی نەكردووە


مامۆستایه‌كی‌ ئاینیی‌ دیكه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ كوژرا.
له‌ نزیك كاتژمێر 11ی‌ شه‌وی‌ رابردوو، مامۆستا مه‌حموود عوسمان، وتاربێژی‌ مزگه‌وتی‌ سلێمان محه‌مه‌دی‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌یداوه‌، له‌ شاری‌ هه‌ولێر و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا كوژرا.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌ له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ ته‌قه‌ی‌ لێ‌ كراوه‌ و پاش به‌ركه‌وتنی‌ چه‌ند فیشه‌كێك گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌.

تا ئێستا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێر هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی‌ ڕووداوه‌كه‌وه‌ نه‌داوه‌، ناشزانرێت به‌ چ هۆكارێك ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌ كوژراوه‌.

به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆیش له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاووڵاتییانی‌ شاری‌ هه‌ولێر، ته‌رمه‌كه‌ی‌ به‌ خاك سپێردرا.

مامۆستا مه‌حموود عوسمان، خوێندكاری‌ دكتۆرا بووه‌ له‌ زانسته‌ شه‌رعییه‌كاندا له‌ زانكۆیه‌كی‌ وڵاتی‌  توركیا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كه‌سێكی‌ دیكه‌ خاوه‌نی‌ نووسینگه‌یه‌كی‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ دراو بوون.
هاوكات باوكی‌ مامۆستا تیرۆركراوه‌كه‌ به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند " كوره‌كه‌م كێشه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه‌و ته‌داخولی‌ له‌ سیاسه‌تدا نه‌كردووه‌ " 

621 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2017

بابەتی زیاتر