داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریكا چەكی قورسی بۆ شەرڤانان رەوانە كرد



وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاشكرای‌ كرد، هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ هه‌نگاوێكی‌ نوێدا چه‌كی‌ پێشكه‌وتوو ئۆتۆمبێلی‌ زرێپۆشی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان كردووه‌. رایشیگه‌یاند ئیداره‌ی‌ نوێی‌ ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی‌ بۆ هێزه‌كانیان زیاتر ده‌كات.

ته‌ڵال سیلۆ، وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، ئاشكرای‌ كرد "هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هاوكاریی‌ سه‌ربازیی‌ بۆ هێزه‌كانیان زیاد كردووه‌ و جیاواز له‌ هاوكارییه‌كانی‌ پێشتر له‌ چه‌كی‌ پێشكه‌وتوویان پێداون".
وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایشیگه‌یاند "له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ رابردوودا بۆ یه‌كه‌م جار هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی‌ زرێپۆشیان راده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات كردووه‌".

ته‌ڵال سیلۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "ستراتیژی‌ ئیداره‌ی‌ نوێی‌ ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ دۆناڵد تره‌مپ گۆڕانكاری‌ به‌خۆوه‌ ده‌بینێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاوكاریی‌ زیاتری‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا پێدانی‌ ئه‌و هاوكارییانه‌ی‌ به‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات بۆ جه‌زیره‌ پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ڕۆیته‌رزی‌ راگه‌یاندووه‌ "زیادكردنی‌ هاوكارییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه‌ توركیای‌ نیگه‌ران كردووه‌".
هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ هاوپه‌یمانان بۆ ده‌ستپێكردنی‌ قۆناغێكی‌ نوێیه‌ له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، كه‌ بڕیاره‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات هێرشه‌كانیان بۆ دابڕینی‌ ڕه‌ققه‌ له‌ شاری‌ دێره‌زوور ده‌ستپێبكه‌ن.

63 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2017

بابەتی زیاتر