داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ یه‌كه‌مجار به‌ڕێوه‌به‌رێكی‌ گشتی‌ له‌سه‌ر داوای‌ خۆی‌ ده‌چێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌


ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 1ی‌ 1ی‌ 2017، بڕگه‌یه‌ك له‌ به‌رنامه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بریتیبوو له‌ میوانداریكردنی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌مه‌ش ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كه‌ له‌سه‌ر داوای‌ خۆی‌ بچێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن.

ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر داوای‌ خۆی‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌ن بوو، زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نیش هیوایان خواست به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی‌ تریش یان خۆیان ده‌ستپێشخه‌ری‌ بكه‌ن یان بانگ بكرێن بۆ ئه‌نجومه‌ن تا ڕوونكردنه‌وه‌و زانیاریی‌ به‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌ن بده‌ن‌و گفتوگۆی‌ كێشه‌و خزمه‌ه‌تگوزارییه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بكه‌ن.

له‌ به‌شدارییه‌كه‌یدا عومه‌ر گوڵپی‌، وتی‌:" پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك به‌شێك بین له‌ كاراكردن‌و ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ كاره‌كانی‌ هه‌ستێت وه‌ك نوێنه‌ری‌ شه‌رعی‌‌و هه‌ڵبژێردراوانی‌ خه‌ڵك له‌پێناو چه‌سپاندنی‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت‌و په‌یڕه‌ویكردن له‌ سیستمێكی‌ گونجاو بۆ هاووڵاتیان‌و ژیانی‌ خه‌ڵكی‌".

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ باسی‌ گرفتی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و نه‌خۆشانی‌ ئۆتیزم‌و منداڵانی‌ ئیشكه‌رو سواڵكه‌رو دیارده‌ی‌ دزێوی‌ ترافیكه‌كان‌و بێ‌ خانه‌و لانه‌كان‌و گرفتی‌ خانه‌كان‌و ڕوونكرده‌وه‌ی‌ چه‌ند پرسێكی‌ تری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ په‌یوه‌ست به‌ ژیانی‌ منداڵ‌و ئافره‌تان.

له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌تیدا بۆ په‌یام، عومه‌ر گوڵپی‌ ڕایگه‌یاند:"  سوپاسی‌ قبوڵكردنی‌ میوانداری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌م‌و خۆشحاڵم كه‌ به‌شدارییمان له‌ دانیشتنه‌كه‌داو گفتوگۆكانمان به‌رهه‌مدارو ئه‌رێنی‌ بوون‌و مایه‌ی‌ خۆشحاڵی‌ هه‌موو لایه‌ك بوون ".

156 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2017

بابەتی زیاتر