داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ بۆردی مه‌ده‌نیی بۆ چاودێریی بودجه‌ی 2017ی عێڕاق ده‌كات


 
ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌ 1/2/2017 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ بۆردی مه‌ده‌نیی بۆ چاودێریی بودجه‌ی 2017ی عێڕاق.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وه‌فدی میوان وێڕای باسكردنی بودجه‌ی عێڕاق بۆ ساڵی 2017و هه‌وڵی چوار فراكسیۆنی كوردستانی بۆ جێگیركردن‌و به‌یاسایی كردنی زۆر له‌مافه‌ دارییه‌كانی هه‌رێم، داوای هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامییان له‌وباره‌وه‌ كرد.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ڕایگه‌یاند: هه‌وڵی فڕاكسیۆنه‌كان شتێكی باش بوو له‌پێناو سووككردنی باری گرانی سه‌رشانی هاونیشتیمانیانی هه‌رێم‌و گێڕانه‌وه‌ی زۆر له‌ومافانه‌ی لـێ‌ی زه‌وت كراون.

هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر له‌باره‌ی لیژنه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمیش ڕایگه‌یاند: تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی نابینرێ‌‌و كاری خۆی له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ردوو بژارده‌كه‌ نه‌كردوه‌و، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوڵاتییاندایه‌و بۆی به‌په‌رۆشه‌و، ئه‌میری كۆمه‌ڵ هیوای خواست ململانێ‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌رێمدا نه‌بێته‌ هۆكاری زیانگه‌یاندن به‌هاوڵاتییان‌و، پێویسته‌ حكوومه‌تی هه‌رێم كاره‌كانی له‌وباره‌وه‌ چڕتر بكاته‌وه‌و هه‌وڵی فراكسیۆنه‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگرێ‌.


193 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2017

بابەتی زیاتر