داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ گشتی‌ كاروباری‌ مین: زیاتر له‌ 10 ملیۆن مه‌تر دووجا زه‌وی‌ پاكراوه‌ته‌وه‌



ده‌زگای‌ گشتی‌ كاروباری‌ مین ئاماروچالاكیه‌كانی‌ ساڵی‌ 2016ی‌ خسته‌ڕوو و ئاشكرایكرد " ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 10 ملیۆن مه‌تر دووجا زه‌وی‌ پاكراوه‌ته‌وه‌".

محمه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ گشتی‌ كاروباری‌ مین ڕایگه‌یاند "توانیویانه‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵه‌دا 10ملیۆن و 520هه‌زار 777 مه‌تردووجا زه‌وی‌ پیسبوو به‌مین پاكبكه‌نه‌وه‌ كه‌تیایدا  نزیكه‌ی‌ 2ملیۆن و 660 هه‌زار و 505 مه‌تر دووجا له‌ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كانی‌ ژێرده‌ستی‌ داعش  پاككراوه‌ته‌وه‌".

ڕاشیگه‌یاند "73 كێڵگه‌ی‌ مینڕێژكراویان پاككردۆته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رجه‌میاندا 6 هه‌زار و 690 كه‌ره‌سته‌ی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ له‌ناوبراوه‌".
سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ گشتی‌ كاروباری‌ مین ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا (41 ) به‌ركه‌وتوویان هه‌بووه‌ كه‌ (16) كارمه‌ندیان شه‌هیدبوون و(25) كارمه‌ندیشیان برینداربوون, ڕاشیگه‌یاند" ئه‌وماوه‌یه‌ی‌ كه‌حوكمه‌تی‌ عێڕاق دیاریكردبوو بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ ته‌واو بووه‌ و له‌وماوه‌یه‌دا نه‌توانرا ئه‌وناوچانه‌ پاكبكرێنه‌وه‌، پێویسته‌ حوكمه‌تی‌ عێڕاق ئه‌و واده‌یه‌ سه‌رله‌نوێ‌ درێژبكاته‌وه‌ و پاڵپشتی‌ هه‌رێمی‌ گوردستان بكات تاوه‌كوو له‌واده‌یه‌كی‌ زووتر ئه‌وناوچانه‌ پاكبكرێنه‌وه‌".


204 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2017

بابەتی زیاتر