داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سلێمانی‌ .. جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و نوێنەری‌ بان کی‌ مۆن كۆبوونه‌وه‌



نوێنەری‌ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جۆرجی‌ بەستین لەگەڵ جێگری‌ سەرۆکی‌ ئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق ئارام شێخ محەمەد کۆبوویەوە و چەندین تەوەریان تاوتوێ کرد.


جۆرجی‌ بەستین، نوێنەری‌ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نووسینگەی‌ سلێمانی‌ لەگەڵ  ئارام شێخ محەمەد، جێگری‌ سەرۆکی‌ ئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق کۆبوویەوە و چەندین تەوەریان تاوتوێ کرد.

بە پێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا قۆناغی‌ داوی‌ شەڕی‌ داعش و دیالۆگی نێوان سەرجەم هێزە عێراقییەکان و هەروەها رۆڵی‌ نەتەوە یەکگرتوەکان لە هاوکاری‌ کردنی‌ ئاوارەکانی شەڕی داعش، تاوتوێ کران.

جێگری‌ سەرۆکی‌ ئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق ئارام شێخ محەمەد وێڕای پشتڕاستکردنەوە ئەم زانیارییانە وتیشی‌: "پەیوەندی‌ نێوان هەرێمی‌ کوردستان و بەغدا کۆمەڵێک کێشە و گرفتی‌ رابردوون وەک گرفتی‌ خاک و گرفتی‌ پێشمەرگە و گرفتی‌ نەوت وگرفتی‌ تر، جگە لەم گرفتانە گرفتی‌ نوێ هاتوەتە پێشەوە وەک گرفتی‌ ئەو ناوچانەی‌ کە لە ئێستادا لە ژێر دەسەڵاتی‌ پێشمەرگەدان لەگەڵ ئەمانەش گرفتەکانی‌ تریش وەک خۆی‌ ماونەتەوە و چارەسەر نەکراون".

لای‌ خۆشییەوە نوێنەری‌ نەتەوە یەکگرتوەکان بە رۆژنامەنووسانی‌ وت: "وەک نوێنەری‌ بان کی‌ مۆن سەردانی‌ نووسینگەی‌ سلێمانی‌ ئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراقمان کردووە، سوپاس و ستایشی‌ پەرلەمانی‌ عێراقمان کردووە کە رۆڵیان هەبووە لە شەڕی‌ دژی‌ داعش، هەروەها لە کۆبووەکەماندا باسی‌ پەیوەندییەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان و عێراقمان کردووە". 

نوێنەری‌ بان کی‌ مۆن باسی‌ گرفتەکانی‌ نێوان هەرێم و بەغدای کرد و گوتی‌: "ئێمە دەمانەوێت ئەو کێشەو گرفتانەی‌ کە لەنێوان هەرێمی‌ کوردستان و بەغدادا هەیە بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێت".


ـ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ

339 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2017

بابەتی زیاتر