داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌شناسیی هه‌رێم: پله‌كانی‌ گه‌رما تا 6 پله‌ی‌ ژێر سفر داده‌به‌زن

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ ئاسمان ساماڵ و هه‌ور ده‌بێت و به‌فر و باران نابارێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی‌ گه‌رما تا 6 پله‌ی‌ ژێر سفر داده‌به‌زن.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی‌ كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی‌ هه‌رێم، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور و سارد و، ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت. هه‌روه‌ها سبه‌ینێش ساماڵ ده‌بێت و به‌هۆی‌ ه‌و به‌فره‌ی‌ باریوه‌ شه‌خته‌ دروست ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 5 پله‌ و نزمترینیش 4 پله‌ی‌ ژێر سفر ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ سلێمانی‌ به‌رزترین پله‌ 3 و نزمترینیش 6 پله‌ی‌ ژێرسفر ده‌بێت، دهۆكیش به‌رزترین پله‌ 4 پله‌ و نزمترینیش 4 پله‌ ژێر سفر.

بۆ سبه‌ینێش كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینی‌ ده‌كات به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 8 پله‌ و نزمترینیش 3 پله‌ی‌ ژێر سفر بێت، له‌ سلێمانیش به‌رزترین پله‌ 7 و نزمترینیش 5 پله‌ی‌ ژێر سفر، هه‌روه‌ها دهۆكیش به‌رزترین 7 پله‌ و نزمترینیش 3 پله‌ی‌ ژێر سفر ده‌بێت.

174 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2017

بابەتی زیاتر