داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی هەولێر: مامۆستا ئاینیه‌كه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر لەسەر دراو كوژراوە



به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر كوشتنی‌ مامۆستا ئاینیه‌كه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌, ده‌ڵێت "ڕوداوه‌كه‌ دوره‌ له‌كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌".

ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر كه‌ كۆپییه‌كی‌ ئاڕاسته‌ی‌ په‌یام كراوه‌، ده‌ڵێت "شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر (11)، له‌ گه‌ڕه‌كی كامه‌رانی شاری هه‌ولێر، پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه‌ به‌بوونی ڕووداوێكی كوشتن، ده‌ستبه‌جێ پۆلیس گه‌یشته‌ شوێنی ڕووداو ده‌ركه‌وت هاولاَتیه‌ك به‌ناوی (مه‌حمود عوسمان)، پیشه‌ی دراو گۆرینه‌وه‌یه‌، له‌به‌ر ده‌گای ماڵه‌كه‌ی كوژراوه‌".

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ "دواتر دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ كرایه‌وه‌ و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی هه‌ولێر ئێستا له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ووردان، لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن ڕووداوه‌كه‌ دووره‌ له‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌".

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه‌ له‌دوای‌ ده‌ستگیردنی‌ تاوانباری‌ ڕووداوه‌كه‌ هاوشێوه‌ی‌ تاوانه‌كانی‌ تر ڕاده‌ستی‌ دادگا ده‌كرێت.


235 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2017

بابەتی زیاتر