داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ڕاگەیەندراوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی کوردستان لەسەر کوژرانی کارمەندەکەی ئەوقاف

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکێتی زانایان کە دوێنێ ١ی شوبات دەریکردووە دەڵێت "بەداخەوە هه‌موومان تاساین به‌ هه‌واڵی تیرۆركردنی مامۆستا (مه‌حمود عوسمان) كه‌ له‌لایه‌ن ده‌ستێكی ناپاكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی تیرۆر كرا، ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ به‌ تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ ناپاك و نامرۆڤانه‌یه‌ ده‌كه‌ین له‌ژێر هه‌ر ناوو به‌ هه‌ر پاساوێكه‌وه‌ بێت".

ئەوەشهاتووە "لێره‌وه‌ داوا له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات تاوانباران بدۆزنه‌وه‌و بیانده‌نه‌ به‌رده‌م دادگاو به‌ سزای خۆیان بگه‌یه‌نن, چونكه‌ ئه‌م كاره‌ به‌ هه‌موو پێوه‌رێكه‌وه‌ كارێكی دڕندانه‌یه‌ جا له‌ ژێر هه‌ر ناوو پاساوێكه‌وه‌ بێت".

مامۆستای ناوبراو فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بوو وه‌ك پێشنوێژو وتارخوێن، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ له‌ مۆڵه‌تی خوێندن دایه‌، كه‌ له‌ زانكۆی بینگۆڵی وڵاتی توركیا خوێندکاری ماسته‌ره،‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا سه‌رقاڵی كاری بازرگانی بووە.


310 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2017

بابەتی زیاتر