داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چیرۆكی مسوڵمانبوونی ئافره‌تێك


من ئافرەتێکی تازە موسوڵمانم. خەڵکی شاری ڕیچمۆندی پایتەختی ویلایەتی ڤیرجینیای ویلایەتە یەکگرتووەکانم.لە دوای موسوڵمان بوونم ناوی خۆم گۆڕی بۆ مەلەک. دەمەوێت سەرەتای ئاشنابوونم بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بگێڕمەوە. تا ساڵێک پێش ئێستاش هەرگیز هیچ موسوڵمانێکم نەبینی بوو نەناسی بوو وە هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو لەوەی کە سەنتەرێکی ئیسلامی لەشارەکەی خۆمدا هەیە. گەرچی، لەوکاتەدا زۆر پەرۆشی ئیسلام بووم، بەڵام هیچم نەدۆزییەوە دەربارەی ئیسلام بیخوێنمەوە.

 ئینسکلۆپیدیاو هەر کتێبێکم بهاتایە دەست دەمخوێندەوە، بەڵام هەمووی لەلایەن خەڵکی ناموسوڵمانەوە نوسراوبوون. کە دەیان وت،لە سەدەی ٧ دا محمد قورئانی نوسیووە، وە موسوڵمانان بەردێكی ڕەشیان پەرستووە. وە ئەوە ئیسلامە ڕقی بەرامبەر ئافرەت دروست کردووە.هەروەها دەیان وت کە محمەد ئینجیلی کۆپی کردۆتەوە. ئەو ئیسلامە بە قورئان لە دەستێک و خەنجەریش بەدەستێکی ترەوە بڵاو بۆتەوە، هەروەها وادەریان دەخست، گەرچی بەڕاستەوخۆش نەبووبێت، کە هەموو موسوڵمانان عەرەب بوون. یەکێک لە کتێبەکان دەیوت کەتەنانەت وشەی 'اللە' لە خودای مانگی عەرەبە بتپەرستەکانەوە هاتووە. ئەمانە تەنها چەند دانەیەکن لەو درۆیانەی کە لەو کتێبانەدا خوێندبوومنەوە.

پاشان، ڕۆژێک، دوو ئافرەتی پاکستانی باڵاپۆش هاتن بۆ کۆلێژەکەم. من بوومە هاوڕێیان، وە دواتر دەستم کرد بەکردنی هەموو جۆرە پرسیارێک. من هەر خۆم کاتێ ١٢ ساڵ بووم وازم لە مەسیحی بوون هێنابوو، هەربۆیە هیچ بەرەنگاری کردنێکم نەبوو بۆ ئەو باوەڕەی هەمبوو. بەشێوەیەکی بنچینەیی من هیچ دینێکم نەبوو.
سەرم سوڕما لەوەی ئەو ئافرەتە پاکستانیایە پێیان وتم، وە بۆم دەرکەوت هەموو ئەو زانیارییانەی کە پێشتر هەمبوو درۆ بوون. دواتر بۆ پشووی هاوین گەڕامەوە ماڵەوە. شوقەیەکی خۆمم هەبوو وە لە ٧ ی تشرینی دووەم دەستم بەکار کرد. ئەو کاتەی خەریکی کاربووم،ئافرەتێکی رەش پێست بە حیجابەوە هاتە کۆگاکەوە. پرسیارم لێ کرد لە کوێ و کەی پەرستشەکانی ئەکا. سەرم سوڕما، کاتێک پێی وتم لە سەنتەرێکی ئیسلامی لەسەر هەمان ئەو شەقامەی کە من کارم لێ دەکرد.

ڕۆژی دواتر ڕۆشتم، بەڵام هیچ کەسی لێ نەبوو. هەربۆیە ڕۆژی دواتریش ڕۆشتمەوە،کە بەڕێکەوت هەینی بوو، وە هەندێک خەڵکم بینی لەوێ. پیاوێک پێی وتم کە هەفتەی ئایندە لە کاتی نیوەڕۆدا بچمەوە تا بتوانم هەندێ لەو ئافرەتانە ببینم. بەڵام کاتێ وتی نیوەڕۆ، مەبەستی کاتی نوێژی نیوەڕۆ بوو نەک سەعات ١٢، من ئەوەم نەدەزانی.

هەربۆیە هەفتەی دواتر سەعات ١٢ ڕۆشتم، بەڵام هیچ کەسی لێ نەبوو. سبحان اللە بڕیارم دا کە چاوەڕێ بکەم. وە بۆ ماوەی کاتژمێرونیوێک چاوەڕێم کرد. بەڵام نوێژی هەینی کاتژمێر ٢ بوو، وە لە کۆتاییدا هەندێک کەسم بینی.
ئافرەتێک لەوێ نوسخەیەک لە موریس بوکای، کتێبی پیرۆز و قورئان و زانستی پێیام. کاتێک خوێندمەوە، زانیم کە دەمەوێت ببم بە موسوڵمان. لە دوای هەموو ئەمانە، زانیم کە ئەو شتانەی لە قورئاندان دەبێ لە خوداوەبن.

هەربۆیە هەفتەی داهاتوو تر ڕۆشتمەوەو شەهادەم هێنا ( ئیسلامم قەبوڵ کرد)، کاتێک باوکم زانی، شێت بوو. هاتبووە ناو شوقەکەم و هەموو شتێکی دڕاندبوو، بە قورئانەکەشمەوە. بانگی پۆلیسم کرد، بەڵام ڕەتیان کردەوە کە یارمەتیم بدەن. وتیان وابیر ناکەیتەوە کە ئەو لەسەر حەق بێت؟ و ئەو شتانە، هەربۆیە بەرەو ناشڤیلی پایتەختی ویلایەتی تێنسی ڕۆشتم.
من بەردەوام بووم لە قسە کردن لەگەڵ باوکم، چونکە قورئان دەڵێ شانازی بکەن بە خێزانەکانتانەوە، وە جیاکاری نەکردوە لەنێوان خێزانێکی موسوڵمان و نا موسوڵمانەوە.
الحمدللە، خودا پاداشتی هەوڵەکانی دامەوە، بۆیەکەم جار ئەم هاوینە باوکمم بینییەوە، بەبێ زۆر ڕوون کردنەوە موسوڵمان بوونمی قەبوڵی کردبوو. وابیردەکەمەوە کە ئێستا بۆی دەرکەوتووە ناتوانێ ناچارم بکات بە دەستبەرداربوونم لە ئیسلام. ئەمە تەنها چیرۆکێکی سادەی ژیانی منە لەماوەی یەک ساڵی موسوڵمان بوونم، بەڕاستی ئێستا بەهای ئافرەت بوونی خۆم دەزانم.

مەلەک
و. ئیمان ناصح
   


973 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2017

بابەتی زیاتر