داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فرانک لامپارد خانەنشین بوو



یەکێک لە بەناوبانگترین یاریزانانی تۆپی پێی ئینگلتەرا، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، کە فرانک لامپاردە، دوای 21 ساڵ لە یارییکردن کە زۆرینەی لە یانەی چێڵسی بوو، لە تەمەنی 38 ساڵیدا وازی لە تۆپی پێ هێنا.

فرانک لامپارد کە لەگەڵ یانەی نیو یورک سیتی خولی پلەیەکی ئەمریکییدا گرێبەستەکەی تا کۆتایی ساڵی 2016 بوو، لەرێگەی ئەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بڵاویکردەوە کە وازی لە تۆپی پێ هێناوە.

لامپارد سوپاسی هەریەک لە خانەوادەکەی، هاوڕێکانی یانەکەی، هاندەران و راهێنەرانی کردووە و رایگەیاندووە ''دوای 21 ساڵ لە یارییکردنی نایاب، بڕیارمدا واز لە کارەکەم بهێنم. سەرەڕای ئەوەی لە تەمەنی 38 ساڵیمدا پێشنیاری زۆر باشم هاتووەتە بەردەست، بەڵام پێم وانییە کاتێکی گوەنجاو بێت بۆ ئەوەی قۆناغێکی نوێ لەژیانم دەستپێبکەم. شانازی بەو جامانەوە دەکەم کە بردوومنەوە، شانازی بەو 100 یارییەوە دەکەم کە بۆ هەڵبژاردەکەمم کردووە و زیاتر 300 گۆڵم لە ژیانمدا تۆمارکردووە''.

لامپارد کە یاریزانی هێڵی ناوەندە و سەرەتا لە ریزەکانی یانەی وێستهامدا یاریی کردووە، لەساڵی 2011دا هاتووەتە یانەی چێڵسی، لەگەڵ ئەو یانەیەدا کە 14 ساڵ تێیدا مایەوە، 649 یاریی کرد و 211 گۆڵی تۆمارکرد.

لەگەڵ چێڵسیدا چوار جار بووەتە پاڵەوانی پریمیەر لیگ و 4 جامی فیدراسیۆنی بردووەتەوە، جامێکی خول و جامێکی کۆمونیتی شیڵدی بردووەتەوە، لەساڵی 2012دا جامی یانە پاڵەوانەکان و لەساڵی 2013دا جامی یەکێتیی ئەورووپای بردووەتەوە.

لەمێژووی یانەی چێڵسیدا فرانک لامپارد زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە و بە بەشدارییکردن لە 164 یاریی یەک لەدوای یەکدا ژمارەی پێوانەیی پریمیەر لیگی شکاندووە.

لامپارد وەرزی 2014-2015ی لە مانچستەر سیتی بەرێکرد و دوایین وێستگەی یارییکردنیشی یانەی نیویۆرک سیتی ئەمریکی بوو.

لامپارد کە لەساڵی 1999ەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرادا بەشداریی لە 106 یارییدا کردووە، 29 گۆڵی تۆمارکردووە و لەدوای جامی جیهانیی 2014ەوە وازی لە یارییکردن لەریزی هەڵبژاردەکەیدا هێناوە.


1029 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2017

بابەتی زیاتر