داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی كۆمه‌ڵ: له‌گفتوگۆی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا پێچ و په‌ناو كات كوشتن به‌دی ده‌كرێت


ڕێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح جه‌دید، ڕایگه‌یاند: ئه‌و لێكترازانه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا هاتۆته‌ ئاراوه‌ به‌گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت، هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمیش كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ كه‌ به‌بڕیاریكی تاك حزبی په‌كخراوه‌.

وته‌بێژی كۆمه‌ڵ له‌درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا وتیشی‌: جددیه‌ت له‌گفتوگۆی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا نیه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێچ و په‌ناو كات كوشتن به‌دی ده‌كرێت، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی به‌ شه‌فافكردنی داهاته‌كانی هه‌رێم و ئاشكراكردنی بڕو قه‌باره‌ی داهاته‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ده‌بێت.

به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌رباره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی وتی‌ ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆیی به‌مافێكی ڕه‌وای میلله‌ته‌كه‌مان ده‌زانین، به‌ڵام نابێت پرسی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی ڕاگه‌یاندن به‌كار بهێنرێت و پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی پێوه‌ بكرێت، جگه‌ له‌وه‌ش سه‌ربه‌خۆیی پێویستی به‌زه‌مینه‌ سازی هه‌یه‌.

338 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2017

بابەتی زیاتر