داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاشته‌وایی‌ داوایه‌ك ئاراسته‌ی راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ن



ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاشته‌وایی‌، كه‌ له‌ سه‌رجه‌م یه‌كێتی‌ و سه‌ندیكاكان و ئایینه‌ جیاجیاكان پێكهاتووه‌، له‌ باره‌گای‌ سكرتاریه‌تی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان كۆبوونه‌وه‌ و، ڕایانگه‌یاند "پێویسته‌ به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵی‌ چه‌سپاندنی‌ ئاشتی‌ و ئارامی‌ بده‌ن".

ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاشته‌وایی‌ كه‌ له‌ 46 ڕێخراو و سه‌ندیكا و یه‌كێتییه‌كان پێكهاتووه‌، داوا له‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات كۆتایی‌ به‌ ململانێی‌ سیاسی‌ و حیزبییه‌كان بهێنن و كار بۆ ئاشته‌وایی‌ بكه‌ن.

له‌ لێدوانێكیشدا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان، ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد له‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا و له‌ مه‌ڕاسیمێكی‌ فراواندا هه‌فته‌ی‌ ئاشته‌وایی‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن، داواشیان له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان كرد له‌ میدیاكانه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزییه‌كان بده‌ن. 

55 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2017

بابەتی زیاتر